رووداو - تەندروستی
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی رابردوو لە رێكەوتی 1 بۆ 31ی ئابی 2026 لە نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری 1804 كەس سەردانیان كردوون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراون.
ئەو نەخۆشخانەی مانگی رابردوو سەردانی نەخۆشخانەی سووتاوی یان كردوە 240 كەس سەردانی بەشی فریاكەوتن و 1086 كەس سەردانی بەشی راوێژكارییان كردووە و 478 كەس چارەسەری سرووشتی یان بۆ كراون.
مانگی رابردوو لە نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری 212 نەشتەرگەری ئەنجام دراون و 15 نەشتەرگەری سەرووگەورە و 181 نەشتەرگەری گەورە و 10 نەشتەرگەری ناوەند و 6 نەشتەرگەری بچووك بووە، 207 كەس داخڵ كراون و 21 یان لە بەشی سووتاوی و 186 یان لە بەشی جوانكاری بووە.
بەپێی ئاماری خاچی سووری ئەمریکی، رۆژانە حەوت کەس لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوەی ماڵان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا گیان لەدەست دەدەن.
بۆ ساردکردنەوەی سووتانەکە؛
-هەر جلوبەرگ یان خشڵێک لە شوێنی سووتانەکەدا هەبێت دایکەنە.
-شوێنی سووتانەکە بخەرە ژێر ئاوی خاوێن و سارد بە بەردەوامی بۆ ماوەی 5 تا 20 خولەک بۆ ساردکردنەوەی سووتانەکە و کەمکردنەوەی ئازارەکەی، ئەگەر ئاوی سارد نەبوو، ئاوی شلەتێنیش ئاساییە.
-هەوڵ مەدە سووتانێکی قورس خاوێن بکەیتەوە چونکە ئەوە دەکرێت زیانی زیاتر بە پێست بگەیەنێت.
.png&w=3840&q=75)

.png&w=3840&q=75)
