رووداو - تەندروستی
ئەو خانمانەی خۆراکی دەوڵەمەند بە دژەئۆکسێنەکان دەخۆن، خانەکانی جەستە لە زیانەکانی بەرکەوتن بە تیشک، پیربوون و هەوکردن دەپارێزن.
خواردنی سیستمیی خۆراکیی دەوڵەمەند بە سەوزە و میوە نەک تەنیا بۆ تەندروستیی گشتی بەسوودە، بەڵکو توێژینەوەیەکی پزیشکی ئاشکرای دەکات، دەبێتە قەڵخانێک بۆ پاراستنی خانمان لە مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی ملی منداڵدان.
توێژینەوەکە لەسەر زیاتر لە 1000 کەس کرا کە دژەئۆکسێنەکانی وەکو ڤیتامینەکانی ( A،C،E ) لەگەڵ زینک و سلینیۆمیان پێدرا و دەرکەوت؛ ئەوانە رێژەی تووشبوون بە شێرپەنجەی ملی منداڵدان 56٪ کەم دەکەنەوە.
د. ماۆژو لانگ، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خانمان دەڵێت: سەرەڕای ئەوەی دەرئەنجامەکان زۆر ئەرێنین، بەڵام پێویستە خواردنی سیستمیی خۆراکیی دەوڵەمەند بە میوە، سەوزە و دانەوێڵەی تەواو بخورێت و پشکنینی بەردەوامی پاپ سمێر و کوتان دژی ڤایرۆسی پاپیلۆمای مرۆڤ ( HPV) بکرێت.


.png&w=3840&q=75)
