رووداو - تەندروستی
توێژەرانی زانکۆی سیدنی دەریانخستووە، جینێک کە رۆڵی هەیە لە رێکخستنی وەڵامدانەوەی جەستە بۆ گوشاری دەروونی، لە مێشکی ئەو کەسانەی نەخۆشیی شیزۆفرینیایان هەیە بە ئاسانتر چالاک دەبێت.
توێژینەوەکە، لە گۆڤاری پزیشکیی دەروونیی ئەمریکی بڵاو کراوەتەوە و بە هاوبەشی لەگەڵ توێژەرانی پەیمانگەی ماکس پلانک بۆ پزیشکیی دەروونی ئەنجامدراوە، کە لە جینی FKBP5 و پڕۆتینی FKBP51ییان کۆڵیوەتەوە، دەرکەوتووە یارمەتیدەرن بۆ رێکخستنی جەستە لە وەڵامدانەوەی گوشاری دەروونیدا.
د. ناتالی ماتۆسین، لە کۆلێژی زانستە پزیشکییەکان رایگەیاند: وەڵامدانەوەی بەهێزی نەخۆشانی شیزۆفرینیا بۆ گوشاری دەروونی دەکرێت بە تێپەڕبوونی کات کاریگەریی لەسەر مێشک هەبێت و زیاتر ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە دەروونییە مەترسیدارەکان هەبێت.
توێژەران بۆیان دەرکەوت، گۆڕانکارییەکان لە سیستمی وەڵامدانەوەی گوشاردا لەگەڵ بەساڵداچوون دیارتر دەبن، کە ئەگەری هەیە بە تێپەڕبوونی کات کاریگەریی لەسەر مێشک هەبێت.

.png&w=3840&q=75)

