رووداو - تەندروستی
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO)، رێنوێنیی بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی دابەزینی توانای مێشک و تووشبوون بە لەبیرچوونەوە بڵاو کردەوە، رێنوێنیی زانستی دەداتە وڵاتان بۆ ئەوەی یارمەتیی هاونیشتمانیان بدەن لە قۆناخە جیاوازەکانی ژیانیاندا مەترسیی تووشبوون بەم نەخۆشییە کەم بکەنەوە یان دوایبخەن.
د. تێدرۆس ئەدهانۆم، سەرۆکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند: "ئێمە ئەمڕۆ زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە لەبارەی هۆکارەکانی مەترسیی لەبیرچوونەوە دەزانین و ئەم رێنوێنییانە ئەو زانیارییانە دەکەنە کردار''.
هەرچەندە هیچ چارەسەرێکی یەکجارەکی بۆ لەبیرچوونەوە نییە، بەڵام دەکرێت تاوەکو 45٪ی مەترسییەکان لە رێگەی گۆڕینی شێوازی ژیانەوە کەم بکرێنەوە، رێنوێنییە نوێیەکانی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی جەخت لەسەر ئەم خاڵانە دەکەنەوە؛
- زیادکردنی جووڵە و وەرزش.
- پەیڕەوکردنی سیستمێکی خۆراکیی تەندروست.
- وازهێنان لە جگەرە، ڤەیپ و نێرگەلە.
- وازهێنان لە کحول.
- چالاکیی کۆمەڵایەتی و هزری.
- کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییە درێژخایەنەکان.
- کەمکردنەوەی بەرکەوتن بە پیسبوونی هەوا.
- بەکارهێنانی بیستۆک بۆ ئەو کەسانەی کێشەی بیستنیان هەیە.

.png&w=3840&q=75)

