رووداو - تەندروستی
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی فەرەنسا سەتان کۆندۆمی لە بازاڕەکاندا کشاندەوە، لەبەر ئەوەی کواڵیتییان نزم بووە و مەترسی دڕان و تەقینیان لەکاتی بەکارهێناندا هەبووە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی فەرەنسا (DGS) هۆشدارییەکی تووندی بڵاو کردەوە و داوا لە هاووڵاتییان دەکات، دەستبەجێ وازبهێنن لە بەکارهێنانی کۆمەڵە کۆندۆم بە ناوی بڕاندەکانی (My Lubie ،Friday Bae)، چونکە پشکنینەکان سەلماندوویانە، کۆمەڵەیەک لەم بەرهەمانە بێ کواڵیتی دروستکراون و مەترسیی دڕان و تەقینیان لەکاتی بەکارهێناندا هەیە.
دوای بڕیارەکە، دەزگای چاودێریی بازاڕی فەرەنسا، نزیکەی 300 هەزار کۆندۆمی لە بازاڕەکاندا کشاندەوە تەنانەت بازاڕە ئۆنڵاینەکانیشی تێدابوو.
تەندروستیی فەرەنسا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، بەکارهێنانی کۆندۆمی ناسەلامەت (بێ کواڵیتی) نەک تەنیا ئامانجەکەی خۆی ناپێکێت، بەڵکو دەبێتە هۆی؛
- بڵاوبوونەوە و تووشبوون بە نەخۆشییە بە سێکس گوازراوەکان.
- دووگیانبوونی نەخوازراو.



