رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی منداڵان باسی ئەوە دەکات کە مرۆڤ تاکە گیانداری سەر رووی زەوییە کە شیری گیانداری دیکە بۆ منداڵەکەی بەکاردەهێنێت و ئەمەش جێگەی سەرسووڕمانە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 23-8-2026 د. دەشنێ ئەبوبەکر، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان بە رووداوی راگەیاند، هەر گیاندارێک شیری خۆی بە بەچکەکانی دەدات، جگە لە مرۆڤ کە شیری مانگا دەدات بە منداڵەکەی.
د. دەشنێ ئەبوبەکر دەڵێت: توێژینەوەکە کراوە و دەرکەوتووە، ئەو منداڵانەی شیری دایکیان خواردووەتەوە، کەمتر تووشی نەخۆشییە درێژخایەنەکان دەبن.
بەگوتەی ئەو پزیشکە، کۆمەڵێک مادە لەنێو شیری دایکدا هەیە کە بەرگریی جەستەی منداڵ بەهێز دەکەن و تەندروستیی جەستەی زیاتر دەپارێزن.

