رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی منداڵان رایدەگەیێنێت، شیر باشترین سەرچاوەیە بۆ بەدەستهێنانی ڤیتامین D.
د. ئەزهار ساقی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان بە رووداوی راگەیاند، ئەو منداڵانەی ڤیتامین Dیان کەمە هەست بە ئازاری ئێسک دەکەن و ئارەقە دەکەنەوە بەتایبەت لە شەواندا ئەمەش تووشی بێهێزی و هەوکردنیان دەکات.
بەگوتەی د. ئەزهار ساقی، زەردێنەی هێلکە سەرچاوەیەکی باشە بۆ بەدەستهێنانی ڤیتامین دی و هەر بۆیە پێشنیاز دەکات، منداڵان بایەخی باشی پێبدەن.

