رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لە زانکۆی بێرگن لە نەرویج دەریخستووە، ئەو منداڵانەی تا تەمەنی 6 مانگی تەنیا شیری دایکیان پێدەدرێت، کەمتر مەترسیی دەرکەوتنی نیشانەکانی کەمیی سەرنج و فرەجووڵەیی (ADHD)ـیان هەیە.
توێژینەوەکە لەسەر زیاتر لە 37 هەزار خێزان ئەنجامدراوە و دەرکەوتووە، هەرچەندە ماوەی پێدانی شیری دایک درێژتر بێت، نیشانەکانی ADHD لە منداڵدا کەمتر دەبنەوە.
توێژەرانی زانکۆی بێرگن، باری کۆمەڵایەتی وئابووری و بۆماوەیی خێزانەکانیان لەبەرچاو گرت، تەنانەت دوای رەچاوکردنی ئەو ئەگەرەی کە دایکانێک خۆیان نیشانەی ADHDـیان هەبێت و کەمتر شیر بە منداڵەکانیان بدەن، دەرکەوت هێشتا شیری دایک رۆڵی پارێزەری هەیە و نیشانەکانی کەمیی سەرنج و فرەجووڵەیی لەو منداڵانەدا کەمتر بوو.
د. بێریت سۆلبێرگ، پزیشکی دەروونی و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە، رایگەیاند: "بۆمان دەرکەوت کە نیشانە و تێکچوونە دەروونییەکان لەژێر کاریگەریی هۆکاری بۆماوەیی و ژینگەییدا دروستدەبن."


