رووداو - تەندروستی
پزیشکێک لە ئێران ڤیدیۆی خانمێکی نەخۆشی بڵاو کردووەتەوە کە لە نۆرەگرتنیدا بۆ بینینی، لەهۆشخۆی دەچێت و دەکەوێتە سەر زەوی؛ پزیشکەکە ئەوە دەکاتە هۆشدارییەک و بڵاوی دەکاتەوە.
دکتۆر عەلی کۆرش، پزیشکی گشتیی هەناو دەڵێت، ئەوە هۆکاری دابەزینی پەستانی خوێنە و هەر کەسێک بەسەریدا هات، پێویستە دەستبەجێ قاچەکانی بەرز بکرێنەوە و ببرێتە لای پزیشک.
ئامانج لە بەرزکردنەوەی قاچەکان، زیادکردنی پێداڕۆیشتنی خوێنە بۆ دڵ و مێشک. پاشان ئەو پزیشکە ئەوەش باس دەکات کە رەنگە ئەوانەی تووشی دەبن نیشانەکانی (بەرچاو تاریکبوون، سەرسووڕان، بێهێزی یاخود هێڵنجدان)ـیان هەبێت.
باسی بەشێک لە هۆکارەکانی دەکات وەکو
- خواردنەوەی کحول
- بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان
- کاریگەریی لاوەکیی بەکارهێنانی دەرمانی دژەترشێتیی گەدە
- کاریگەریی لاوەکیی بەکارهێنانی دەرمانەکانی دژەخەمۆکی
- زۆربەکارهێنانی ئازارشکێنەکان
- شەکرە
- نەخۆشیی نزمیی پەستانی خوێن
بەگوێرەی مایۆکلینیک، نزمبوونەوەی پەستانی خوێن Hypotention لەو کاتەدایە کە پەستانی خوێن دەگاتە خوار 90/60 میلیمەتر جیوە واتە کەمتر لە 9 لەسەر 6. (ئەمەی خوارەوە پزیشکە ئێرانییەکەیە).


.png&w=3840&q=75)
