رووداو - تەندروستی
بەگوێرەی داتاکانی دەستەی ئاماری تورکیا، تێکڕای تەمەنی چاوەڕوانکراو لەکاتی لەدایکبوونەوە تاوەکو گیانلەدەستدان لەنێوان ساڵانی 2023 بۆ 2025 بەرز بووەتەوە بۆ 78.5 ساڵ، لەکاتێکدا لەپێش ئەو ماوەیە 78.1 ساڵ بوو.
ئەو ئامارانەی کە لەلایەن دەستەی ئاماری تورکیا بڵاو کراونەتەوە، دەریدەخەن؛ تەمەنی چاوەڕوانکراو بۆ پیاوان 75.9 ساڵ و بۆ خانمان 81.1 ساڵە، ئەمەش وادەکات خانمان بە تێکڕا 5.2 ساڵ تەمەنیان درێژتر بێت.
راپۆرتەکە ئەوەشی دەرخستووە، تەمەنی چاوەڕوانکراو لەگەڵ ئاستی خوێندندا زیاد دەکات، بەشێوەیەک کە چاوەڕوان دەکرێت ئەو کەسانەی ئاستی خوێندنیان بەرزترە، تەمەنیان درێژتر بێت لەوانەی ئاستی خوێندنیان نزمترە.
بەپێی ئەو راپۆرتە، تاوەکو تەمەنی 58 ساڵی، زۆربەی تاکەکان بە بێ کێشەی تەندروستی و دەرووندروستی ژیاون و لانیکەم دوای ئەو ساڵەوە ئیدی کێشەی تەندروستییان بۆ دروستبووە.
تەمەنی چاوەڕوانکراوی تەندروست بۆ پیاوان بە 59.1 ساڵ و بۆ خانمان بە 56.9 ساڵ خەمڵێنراوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە چاوەڕوان دەکرێت پیاوان 2.2 ساڵ زیاتر بە تەندروستییەوە بژین لە خانمان، سەرەڕای ئەوەی بە گشتی تەمەنی چاوەڕوانکراویان کورتترە.
تێکڕای تەمەنی دانیشتووانی وڵاتان
چین 85.8 ساڵ
ماکاو 85.5 ساڵ
ژاپۆن 84.9 ساڵ
سویسرا 84.3 ساڵ
عێراق 72 ساڵ
ئوردن 80.45 ساڵ
ئێران 76.9 ساڵ
مالیزیا 75.9 ساڵ
سعودیە 78.1 ساڵ
ئیمارات 80.4 ساڵ
قەتەر 81.7 ساڵ
نهێنییەکانی تەمەندرێژی
خۆراکی تەندروست
کەمکردنەوەی خوێ و چەوری
بایەخدان بە خۆراکە دەریاییەکان
خواردنی خۆراکە گەڵا سەوزەکان
چالاکیی جەستەیی
کەمیی رێژەی قەڵەوی
خاوێنیی کەشوهەوا
کۆنتڕۆڵکردنی گوشاری دەروونی
بایەخدان بە پشکنینی پێشوەختە
رێکخستنی خەو
کاریگەریی بۆماوەیی



