رووداو-تەندروستی
بەپێی ئامارە حکومییەکان، ژمارەی هەڵگرانی نەخۆشیی ئیبۆلا لە کۆماری دیموکراتیی کۆنگۆ بۆ سێ هەزار و 200 کەس بەرزبووەتەوە و لەو ژمارەیەش هەزار و 405 کەس گیانیان لەدەستداوە.
ئامارەکان دەریدەخەن کە تەنیا لە ماوەی 10 رۆژدا نزیکەی هەزار حاڵەتی نوێ تۆمارکراوە، ئەمەش لەکاتێکدایە تیمە پزیشکییەکان هەوڵی کۆنترۆڵکردنی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە لەو وڵاتە دەدەن.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاندووە ڤایرۆسەکە ئێستا لە پێنج پارێزگەی وڵاتەکە بڵاوبووەتەوە، نزیکەی 90٪ی حاڵەتەکان لە پارێزگای ئیتوری لە باکووری رۆژهەڵاتی وڵات تۆمارکراون کە هاو سنوورە لەگەڵ باشووری سوودان و ئۆگەندا.
بڵاوبوونەوەی ئێستا بەهۆی جۆری "بوندیبوگیۆ"ی ڤایرۆسی ئیبۆلاوەیە، کە هیچ ڤاکسین و چارەسەرێکی پەسندکراوی نییە.



