رووداو - تەندروستی
پزیشکێکی پسپۆڕی پێست هۆکارەکانی دروستبوونی زیپکە باس دەکات؛ مۆبایل و بەرگی سەرین لەنێویاندا هەن.
د. سۆزان قەرەداخی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری و لەیزەر چەند هۆکارێک باس دەکات کە ئەگەری دروستبوونی زیپکە و زۆریی بڵاوبوونەوەی زیاد دەکەن وەکو؛
- خۆراکە خێراکان
- مۆبایل
- بەرگی سەرینی پیس
- دەستی پیس
- سووڕی مانگانە
- قەڵەوی
- ماسکی دەموچاو
- تەقینی زیپکە
- حەبی رێگری لە دووگیانبوون
- کەمخەوی
- گوشاری دەروونی و سترێس
- خواردنی شەوان
لە بەشێکی قسەکانیدا قەرەداخی گوتی: هەفتانە قوربانییانی هەڵەبەکارهێنانی دەرمان دەبینین و زۆرینەشیان لە تەمەنی 20 ساڵ خوارترە. بەشێکیان کرێمی ئۆنڵاین یاخود ئەو بەرهەمانە بەکاردەهێنن کە پزیشك بۆیانی نەنووسیوە یاخود ئەوانەن کە لە سۆشیاڵ میدیاکان باسیان دەکرێت.

.png&w=3840&q=75)
