رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری رایدەگەیێنێت، هیچ دەرمانێک نییە راستەوخۆ و بە ماوەیەکی کەم چارەسەری قژهەڵوەرین بکات و ئەو رێکلامانەی بۆ ئەوە دەکرێن، هەڵە و ناڕاستن.
ئەمڕۆ سێشەممە 21-7-2026 د. بنار ئەترووشی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری بە رووداوی راگەیاند، دوای هۆکاری بۆماوەیی، کۆمەڵێک هۆکاری دیکەی قژهەڵوەرین هەن کە دەشێت ئەمانە بن؛
- گوشاری دەروونی
- دووگیانی
- نەشتەرگەری
- ناڕێکیی هۆڕمۆنی
- کاریگەریی لاوەکیی هەندێک دەرمان
- رێژیمی تووند و ناتەندروست
هۆکارێکی باوی قژهەڵوەرین باس دەکات و دەڵێت: باوترین جۆری قژهەڵوەرین بریتییە لە قژهەڵوەرینی بۆماوەیی کە لەنێو خەڵکانی هەرێمی کوردستاندا باوە.
د. بنار ئەترووشی ئەو هۆشدارییەش دەداتە هاونیشتمانییان کە مەرج نییە یەکێک لە هۆکارەکانت تێدا بوو، ئیدی دەستبەجێ قژ هەڵبوەرێت، بەڵکو ئەگەر هۆکارێک ماوەدرێژ تووشی کەسێک بوو، ئینجا کاریگەری لەسەری دەبێت.
لە کۆتاییشدا گوتی: هیچ دەرمانێک نییە بە خێرایی قژهەڵوەرین رابگرێت و پێستی سەر پڕبکاتەوە لە موو.


.png&w=3840&q=75)
