رووداو - تەندروستی
ئامارەکانی نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر دەریدەخەن، تەنیا لە شەش مانگی ئەم ساڵدا 351 حاڵەتی گەستنی سەگ و 174 حاڵەتی پێوەدانی دووپشک تۆمار کراون.
بەدواداچوونێکی رووداو لەبارەی ئامارەکانی ئەو نەخۆشخانەیە ئاشكرای دەکات، زۆرترین گەستنی سەگ لە مانگی نیسان و ئاداردا بووە کە 97 بە 87 حاڵەت بووە.
لەبارەی پێوەدانی دووپشک مانگی کانوونی دووەم و مانگی حوزەیران زۆرترین بووە.
ئامارەکان بەم شێوەیەن؛
مانگی یەک
گەستنی سەگ؛ 1
پێوەدانی دووپشک؛ 86
مانگی دوو
گەستنی سەگ؛ 72
پێوەدانی دووپشک؛ 0
مانگی سێ
گەستنی سەگ؛ 59
پێوەدانی دووپشک؛ 3
مانگی چوار
گەستنی سەگ؛ 97
پێوەدانی دووپشک؛ 20
مانگی پێنج
گەستنی سەگ؛ 87
پێوەدانی دووپشک؛ 25
مانگی شەش
گەستنی سەگ؛ 35
پێوەدانی دووپشک؛ 40
لەکاتی گەستنی سەگ ئەمانە جێبەجێبکرێن؛
- شوێنی برینەکە ئەگەر خوێنی لێهات، پەستانی بخرێتەسەر تاوەکو خوێنەکە رابگیرێت.
- شووشتنی شوێنی برینەکە بە ئاو و سابوون، چونکە ئەوە ناهێڵێت ڤایرۆسی نێو لیکی سەگەکە بچێتە جەستە.
- بگەیێندرێتە نەخۆشخانە؛ ئەگەر زانرا کەسەکە مەترسیی لەسەرە ئەوا دەرزیی دژە هاریی یاخود بەرزکردنەوەی بەرگریی جەستەی دەدرێتێ.
بۆچی گەستنی سەگ مەترسیدارە؟
بە گوێرەی ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا، هاریی سەگ نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و دووچاری کۆئەندامی دەمار دەبێت، هاوکات نەخۆشییەکە مرۆژەڵییە، واتە لە ئاژەڵەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ.
ناوەندەکە ئاشکرای دەکات، نەخۆشیی هاریی سەگ لە رێگەی شلەکانی جەستەوە بەتایبەت لیک و خوێنی کەس یان ئاژەڵی تووشبووەوە دەگوازرێتەوە و تەنانەت پەیوەندیی راستەوخۆ و گازگرتنیش هۆکارێکی گواستنەوەی نەخۆشییەکەن.
نیشانەکانی نەخۆشییەکە لە سەگ
* دەرکەوتن؛ 2 بۆ 4 مانگ
* تا و گەشکە
* هەستیاری بە رووناکی و ئاو
* قورسیی قووتدان و لیکی زۆر
* ئیفلیجی
نیشانەکانی نەخۆشییەکە لە مرۆڤ
* دەرکەوتن؛ 2 مانگ بۆ ساڵێک
* ئیفلیجی
* تا و رشانەوە
* قورسیی قووتدان
* هەوکردنی مێشک و کۆئەندامی دەمار
* زیادبوونی لیک
* تێکچوونی باری دەروونی
* گازگرتن

.png&w=3840&q=75)
