رووداو - تەندروستی
پزیشکێکی پسپۆڕی نەشتەرگەرییەکانی قوڕگ، لووت و گوێ هۆشداری دەداتە دایک و باوکان کە ئەوانەی منداڵەکانیان گۆشتی زیادەیان لە رووخساریاندا هەیە و بە جۆرێکە کە دەموچاویان تێکچووبێت، پێویستە بە زووترین کات سەردانی پزیشک بکەن.
د. محەممەد کەمال گەردی، پسپۆڕی نەشتەرگەرییەکانی قوڕگ، لووت و گوێ بە رووداوی راگەیاند، لێکەوتەی درێژخایەن و مەترسیدار بەهۆی ئەو گۆشتە زیادەیەوە تووشی منداڵ دەبێت، تەنانەت باسی نەمانی سەرنج و بیرتیژی لە وانەکانی قوتابخانە و تێکچوونی خەویشی دەکات.
چونکە ئەگەر دوا بکەوێت لە چارەسەرییەکان، دەشێت ئەمانە بەسەر منداڵەکەدا بێن؛
1- کەوتنی پێڵووی چاوی.
2- گەورەبوونی هەردوو ددانی پێشەوەی.
3- زیاتر قەوس بوونی رووکاری سەرەوەی نێو دەم.
4- بچووکبوونەوەی شەویلاگی دەم.
5- کردنەوەی دەم و پرخە پرخی شەوانە.
6- نەچوونە نێو خەوی قووڵ لەکاتی خەوی شەوانە.
7- لە هەمووی گرنگتر! سەرنج و بیرتیژیی لەکاتی قوتابخانە نامێنێت.



