رووداو-تەندروستی
توێژەران لە سویسرا، رۆبۆتێکی بچووکی ددانیان پەرەپێداوە کە رەنگە لە داهاتوودا بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی ددانەکان بۆ دانانی بەرگی ددان(crown) ئامادە بکات.
توێژەران لە زانکۆی بازل لە رۆبۆتێکی بچووکیان پەرەپێداوە ئەندازەکەی تەنیا 43 بە 26 بە 28 ملیمەترە، رۆبۆتەکە بە دوو قۆناخ ددانەکە ئامادە دەکات سەرەتا بە بەکارهێنانی ئامێرێکی فراوان رووی ددانەکە کەمدەکاتەوە، لە قۆناخی دووەمدا ئامێرێکی درێژتر و باریکتر لە لاکانی ددانەکە کاردەکات، ئەوەی جێی سەرنجە، وردیی کارکردنی رۆبۆتەکەیە، تەنانەت بەبێ ئەوەی هێشتا هیچ هەستەوەرێکی (sensor) هەبێت بۆ پێوانەکردن یان راستکردنەوەی شوێنی خۆی، لە تاقیکردنەوەکاندا هەڵەی کەمتر لە 0.2 ملیمەتر بووە.
د. یوکیکۆ توموکا، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە لە زانکۆی بازل دەڵێت: "رۆبۆتەکە بە جۆرێک دیزاین کراوە کە بە ئاسوودەیی لەناو دەمێکی کراوەدا جێی ببێتەوە".
د. یوکیکۆ توموکا ئاماژە بەوەدەکات " رۆبۆتەکە لەسەر قاڵبێکی ددانی تایبەت جێگیر دەکرێت کە بەپێی دەمی نەخۆشەکە دروستکراوە، تەنانەت ئەگەر نەخۆشەکە سەری بجوڵێنێت، MIR لەگەڵیدا دەجوڵێت".

.png&w=3840&q=75)

