رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە بازاڕی تاراندا، نرخی دۆلاری ئەمریکی لە بەرامبەر تمەن 4,300 تمەن یان بە رێژەی 1.62% بەرزبووەوە و گەیشتە 269,800 تمەن.
لە 24 کاژێری رابردوودا، بەرزترین نرخی دۆلاری ئەمریکی 271,900 تمەن بووە و نزمترین نرخیش کە مامەڵەی پێوەکرابێت 265,500 تمەن بووە.
بەراورد بە هەفتەی پێشوو، بەهای دۆلار نزیکەی 0.90% بەرزبووەتەوە. هەروەها لە ماوەی شەش مانگی رابردووشدا بە کۆی گشتی 68.68% بەرزبوونەوەی تۆمارکردووە.
شارەزایانی ئابووری پێشبینی دەکەن کە لە مامەڵەکانی ئەمڕۆدا، نرخی دۆلار هێشتا مەیلی زیاتری بەرەو بەرزبوونەوە هەیە، بەڵام ئاراستەی جووڵەکەی بەندە بە هاوسەنگیی نێوان مەترسییە سیاسییەکان و توانای دەستێوەردانی بانکی ناوەندی بۆ کۆنترۆڵکردنی خستنەڕووی دراو. ئەوان دەڵێن لە ئەگەری بەردەوامی دۆخی نادڵنیایی ئەگەری بەرزبوونەوە نرخی دۆلار بۆ سەرووی 270 هەزار تمەن و جێگیربوونی لەو ئاستەدا هەیە.
لە بەرامبەردا، ئەگەر خستنەڕووی دراو لەلایەن بانکی ناوەندییەوە بەهێزتر بکرێت و هیچ هەواڵێکی سیاسیی نوێ نەبێتە هۆی زیاتربوونی ترسی بازاڕ، دەکرێت نرخی دۆلار دابەزێت بۆ دەوروبەری 264 بۆ 265 هەزار تمەن.


.webp&w=3840&q=75)
