رووداو دیجیتاڵ
رۆژی چوارشەممە، نرخی دۆلاری بەرامبەر بە تمەن، 1,200 تمەن یان بە رێژەی 0.45% بەرزبووەوە و گەیشتە 265,500 تمەن.
لە 24 کاژێری رابردوودا، بەرزترین نرخی دۆلار 267,200 تمەن بووە و نزمترین نرخیش کە مامەڵەی پێوەکرابێت 264,300 تمەن بووە.
نرخی ئێستای دۆلار بەراورد بە هەفتەی رابردوو 0.08% دابەزینی بەخۆوە بینیوە، بەڵام لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا بە نزیکەیی 69.43% بەرزبوونەوەی تۆمارکردووە.
شارەزایانی ئابووری پێیان وایە ئەگەر هیچ هەواڵێکی یەکلاکەرەوە لەبارەی دانوستاندنەکان یان پێشهاتە ئەمنییەکان بڵاونەبێتەوە، پێشبینی دەکرێت نرخی دۆلار بە ئاسانی بۆ سەرووی 266 هەزار تمەن بەرز بێتەوە.
لە بەرامبەردا، زیادبوونی خستنەڕووی دۆلار یاخود دەرکەوتنی ئاماژەی باوەڕپێکراو بۆ کەمبوونەوەی گرژییەکان دەتوانێت گوشاری فرۆشتن زیاتر بکات. لەم دۆخەدا، مەودای 262 بۆ 263 هەزار تمەن یەکەمین ئاست دەبێت بۆ چاودێریکردنی دابەزینی زیاتری نرخەکان و، لە ئەگەری بەردەوامیی گوشاری فرۆشتنیش، پاشەکشەی نرخ بەرەو ئاستەکانی 260 بۆ 261 هەزار تمەن لە ئەگەرە کراوەکان دەبێت.
.png&w=3840&q=75)


