کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

شاندی هەرێمی کوردستان لە پێشانگەکە

شاندی هەرێمی کوردستان لە پێشانگەکە

ئابووری

لە دووبەی شوێنە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان دەناسرێن

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

15-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن15-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عێراق و میسر 11 رێککەوتن و لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد
ئابووری24-11-2026

عێراق و میسر 11 رێککەوتن و لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد

راگرتنی ناردنی بەرهەمەکانی نەوت بۆ هەرێمی کوردستان، نەوتی ماڵان و گازی شل ناگرێتەوە
ئابووری24-11-2026

راگرتنی ناردنی بەرهەمەکانی نەوت بۆ هەرێمی کوردستان، نەوتی ماڵان و گازی شل ناگرێتەوە

نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بۆ 3643 دۆلار بەرزبووەوە
ئابووری24-11-2026

نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بۆ 3643 دۆلار بەرزبووەوە

رووداو دیجیتاڵ

پێشانگەی بازاڕی گەشتیاریی عەرەبی (ATM) لە دووبەی بەڕێوەدەچێت و شاندێکی دەستەی گەشتوگوزاریی هەرێمی کوردستان بەشدارە، ئەندامێکی شاندەکە دەڵێ، بەشداربوونیان لە بازاڕێکی گەورەی گەشتیاریی جیهانیی لەم دۆخەدا بۆ هەرێمی کوردستان گرنگە و هەوڵیان بۆ راکێشانی وەبەرهێنەرانە.


پێشانگەکە دوێنێ 14ی ئەیلوول دەستیپێکرد و بڕیارە تاوەکو 17ی ئەیلوول بەردەوام بێت، تێیدا 2600 کۆمپانیا و دامەزراوەی گەشتیاری لە 161 وڵاتەوە بەشدارن، لەنێویاندا شاندی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک کۆمپانیای گەشتیاریی هەرێمی کوردستان.

ئیبراهیم عەبدولمەجید، گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "پێشانگەیەکی لەم شێوەیە لەم دۆخەی ناوچەکەی گرتووەتەوە زۆر گرنگە بەتایبەت بۆ هەرێمی کوردستان، کە لەسەر شانۆی بەبازاڕکردنی جیهانیی لە شوێنێکی وەکو دووبەی ئامادەبێت".

گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار کە خۆی ئەندامی شاندەکەیە گوتیشی: "دوێنێ لە یەکەم رۆژی پێشانگەکەدا دیدار و کۆبوونەوەمان لەگەڵ نوێنەرانی وڵاتانی بەشدار هەبوو، سەرنجی ئێمە زیاتر لەسەر وڵاتانی کەنداوە، لەنزیکەوە لەگەڵیان دانیشتین و چاومان بە چەند وەبەرهێنەرێکیش کەوت؛ بۆ ئێمە دەرفەتە کە بتوانین هەرێمی کوردستان سەرەڕای جوانی سرووشت و ئەو مێژووە دەوڵەمەندەی هەیەتی، هاوکات ئەو ئاسایش و تەناهییەی کە هەیە، پێیان بڵێین کە دەرفەتی وەبەرهێنان هەیە لە هەرێمی کوردستان".

لە راگەیێندراوێکدا دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە: "ئامانجی سەرەکی بەشداریکردن لە پێشانگەی ATM بریتییە لە ناساندن و بەبازاڕکردنی شوێنە گەشتیاری و شوێنەوارییەکانی هەرێمی کوردستان، هەروەها ئاشناکردنی بەشداربووانە بە سرووشت، مێژوو و رۆڵی هەرێمی کوردستان لە بنیاتنانی شارستانییەتدا، شانبەشانی دروستکردنی پردی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی بەشداربوو بەمەبەستی راکێشانی سەرنجی گەشتیاران و پەرەپێدانی کەرتی گەشتوگوزار".

جگە لە ناوچە گەشتیارییە سرووشتییەکان، بەگوێرەی ئاماری چێشتخانە و میوانخانەکان، لە سنووری پارێزگای هەولێر نزیکەی 445 هۆتێل و مۆتێل، 47 گوندی گەشتیاری و سەتان کەپری گەشتیاری هەن، هەروەها لە سلێمانی نزیکەی 380 هۆتێلی گەشتیاری، 50 هۆتێلی میللی، 8 هۆتێلی پێنج ئەستێرە و سەتان کابینە و کەپری گەشتیاری، لە دهۆک نزیکەی 900 شوێنی گەشتیاری و لە سنووری هەڵەبجەش دەیان خانووی گەشتیاری، هۆتێل، مۆتێل و کەپری گەشتیاری هەن.

بابەتی پەیوەندیدار

عێراق و میسر 11 رێککەوتن و لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد
ئابووری24-11-2026

عێراق و میسر 11 رێککەوتن و لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد

راگرتنی ناردنی بەرهەمەکانی نەوت بۆ هەرێمی کوردستان، نەوتی ماڵان و گازی شل ناگرێتەوە
ئابووری24-11-2026

راگرتنی ناردنی بەرهەمەکانی نەوت بۆ هەرێمی کوردستان، نەوتی ماڵان و گازی شل ناگرێتەوە

نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بۆ 3643 دۆلار بەرزبووەوە
ئابووری24-11-2026

نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بۆ 3643 دۆلار بەرزبووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە