رووداو دیجیتاڵ
لیژنەی باڵای هاوبەشیی عێراق و میسر 11 رێککەوتن و لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد، کە بەشێکیان پەیوەندیدار بوون بە دووبارەبوونەوەی باج، دەرمان و سامانی ماسی و چاودێریی ئەتۆمی.
واژۆکردنی ئەو لێکتێگەیشتنانە لە چوارچێوەی سەردانی عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بوو بۆ میسر، کە دووشەممە 23ی تشرینی دووەم ئەنجامی دا و لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر کۆبووەوە.
عەلی فالح زەیدی و عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکایەتیی چوارەم کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای هاوبەشیی عێراق و میسریان کرد و ئەو لێکتێگەیشتنانەیان واژۆ کرد.
هەردوولا رێککەوتنێکیان بۆ نەهێشتنی وەرگرتنی باجی دوولایەنە و رێگری لە خۆدزینەوە لە باج واژۆ کرد.
لیژنە باڵا هاوبەشەکەی عێراق و میسر شەش یاداشتی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد، کە تایبەت بوون بە کەرتەکانی دەرمان، سامانی ماسی، چاودێریی ئەتۆمی، ئاڵوگۆڕی ئەزموونی زانستی، کوالێتی، تەلەڤزیۆن و رادیۆ.




