رووداو دیجیتاڵ
نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن رۆژی یەکشەممە، چوار هەزار و 400 تمەن یان بە رێژەی (2.31%) بەرزبووەوە و گەیشتە 194 هەزار و 500 تمەن.
لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا، بەرزترین نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن 194 هەزار و 500 تمەن و نزمترین ئاستیشی 190 هەزار و 100 تمەن بووە. ئامارەکان دەریدەخەن کە نرخی دۆلار بەراورد بە هەفتەی رابردوو بە رێژەی 4.18% و لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا بە کۆی گشتی 18.53% بەرزبووەتەوە.
نرخی دۆلار دووبارە ئاستی 190 هەزار تمەنی تێپەڕاندووە، ئەمەش نیشان دەدات کە نرخی دۆلار دوای چەند هەفتەیەک لە بەرزبوونەوە و نزمبوونەوە لە نێوان 185 بۆ 190 هەزار تمەن، ئێستا هەوڵ بۆ ئاستی بەرزتر دەدات. زیادبوونی خواست بۆ کڕین لەگەڵ بەردەوامیی مەترسییە سیاسییەکان، دوو فاکتەری سەرەکین بۆ دیاریکردنی ئاراستەی نرخەکان لە رۆژانی داهاتوودا.
شارەزایانی ئابووری دەڵێن، ئاستی 190 هەزار تمەن بووەتە هێڵێکی پاڵپشتیی بەهێز بۆ بازاڕ. پێشبینی دەکەن ئەگەر نرخەکەی لە سەرووی ئەو ئاستە جێگیر بێت و خواستیش بە بەرزی بمێنێتەوە، ئەگەری هەیە لەم هەفتەیەدا ئاستی بەرزی دیکە تۆماربکات.
بەپێچەوانەوە، ئەگەر بازاڕ کاردانەوەی پێچەوانەی هەبێت و خستنەڕوو زیاد بکات، یان هەواڵە سیاسییەکان بە ئاrاستەی هێوربوونەوە بڕۆن، رەنگە دۆلار بەشێک لە بەرزبوونەوەکانی لەدەست بدات و بۆ نێوان 188 بۆ 190 هەزار تمەن دابەزێت.

