رووداو دیجیتال
لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2026ـدا زیاتر لە 175 هەزار کارمەند لە کۆمپانیا زەبەلاحەکانی تەکنەلۆجیا کاریان لەدەستداوە. زۆربەی ئەم کۆمپانیایانە هۆکاری دەرکردنی کارمەندەکانیان دەگەڕێننەوە بۆ ئەوەی دەیانەوێ پارەی زیاتر تەرخان بکەن بۆ پەرەپێدانی تەکنەلۆجیای ژیریی دەستکرد.
کێ زۆرترین کارمەندی دەرکردووە؟
کۆمپانیای ئۆراکل
(
)
کە کۆمپانیایەکی گەورەی بواری نەرمەکاڵا (سۆفتوێر)ـە لە ئەمریکا، زۆرترین کارمەندی دەرکردووە.
لە راپۆرتی دارایی کۆمپانیاکەدا دەرکەوتووە، لە یەک ساڵدا 21 هەزار کارمەندی دەرکردووە کە دەکاتە 13٪ـی کۆی کارمەندەکانی.
ئۆراکل هۆکارەکەی بۆ "بەکارهێنان و جێبەجێکردنی تەکنەلۆجیای ژیریی دەستکرد لە کارەکانماندا" گەڕاندووەتەوە.
لە بەرامبەر ئەم لێشاوە گەورەیەی دەرکردنی کارمەندان، زیاتر لە 4 هەزار و 500 کارمەندی کۆمپانیای گووگڵ نامەیەکیان واژۆ کردووە و داوا دەکەن مافەکانیان بپارێزرێ لە ئەگەری دەرکردنیان، وەک پێدانی قەرەبووی باش و کاتی پێویست پێش دەرکردنیان.
پوختەی هەندێک لەو کۆمپانیایانەی کارمەندیان دەرکردووە:
| مانگ | کۆمپانیا | ژمارە / رێژەی دەرکردن | هۆکار و تێبینی |
|---|---|---|---|
| مانگی ئاب |
|
250 کارمەند | نووسینگەیەکی لە ئەمریکا داخستووە |
|
|
500 کارمەند | رێکخستنەوەی کۆمپانیا | |
|
|
220 کارمەند (12٪) | کەمکردنەوەی تێچوو | |
| مانگی تەممووز |
|
4,800 کارمەند | زۆربەیان لە بەشی یارییەکانی ئێکس بۆکس (Xbox) |
|
|
2,600 کارمەند (7٪) | کەمکردنەوەی خەرجی و پشت بەستن بە AI | |
|
|
93 کارمەند (20٪) | گۆڕانی شێوازی کار بەهۆی AI | |
|
|
10٪ی بەشی خزمەتگوزاری | پڕکردنەوەی شوێنەکەیان بە AI | |
| مانگی حوزەیران |
|
18٪ی کارمەندەکانی | کەمکردنەوەی خەرجی |
رۆبن هوود (Robinhood)
|
290 کارمەند (10٪) | پلاتفۆرمی مامەڵەی دارایی | |
| مانگی ئایار |
|
400 کارمەند (25٪) | داڕشتنەوە لەسەر بنەمای AI |
|
|
8,000 کارمەند (10٪) | تەرخانکردنی پارەی زیاتر بۆ AI | |
|
|
بەشێکی دیکە (+30,000) | دوای دەرکردنی 30 هزار لە سەرەتای ساڵ | |
|
|
1,100 کارمەند | گونجاندن لەگەڵ سەردەمی AI | |
|
|
4,800 کارمەند (20٪) | پشت بەستن بە AI و کەمکردنەوەی خەرجی |
مانگی ئاب
تیکتۆک: 250 کارمەندی دەرکردووە و نووسینگەیەکی لە ئەمریکا داخستووە.
زیلۆ (Zillow): 500 کارمەندی دەرکردووە بۆ "رێکخستنەوەی کۆمپانیا".
ئێتسی (Etsy): 220 کارمەندی دەرکردووە (نزیکەی 12٪ـی کارمەندەکانی).
مانگی تەممووز
مایکرۆسۆفت: 4 هەزار و 800 کارمەندی دەرکردووە، زۆربەیان لە بەشی یارییەکانی ئێکس بۆکس (Xbox).
ڤیزە (Visa): 2 هەزار و 600 کارمەندی دەرکردووە (7٪ـی کارمەندەکانی) بۆ ئەوەی خەرجییەکانی کەم بکاتەوە و زیاتر پشت بە ژیریی دەستکرد ببەستێت.
پاتریۆن (Patreon): 20٪ـی کارمەندەکانی (93 کەس) دەرکردووە و دەڵێت "ژیریی دەستکرد شێوازی کارکردنی کەرتی تەکنەلۆجیای گۆڕیوە".
ئووبەر (Uber): 10٪ـی کارمەندەکانی بەشی خزمەتگوزاریی کڕیارانی دەرکردووە، بۆ ئەوەی جێگەیان بە ژیریی دەستکرد پڕبکاتەوە.
مانگی حوزەیران
کۆمپانیای ئۆتۆمبێلی کارەبایی لووسید (Lucid): نزیکەی 18٪ـی کارمەندەکانی دەرکردووە بۆ کەمکردنەوەی خەرجی.
رۆبن هوود (Robinhood) پلاتفۆرمی مامەڵەی دارایی: 10٪ـی کارمەندەکانی دەرکردووە (نزیکەی 290 کەس).
مانگی ئایار
گرووپۆن (Groupon): 400 کارمەندی دەرکردووە (25٪ـی کارمەندەکانی) بۆ ئەوەی کۆمپانیاکە لەسەر بنەمای ژیریی دەستکرد دابڕێژێتەوە.
مێتا (فەیسبووک و ئینستاگرام): 10٪ـی کارمەندەکانی دەرکردووە (نزیکەی 8 هەزار کەس)، بۆ ئەوەی پارەی زیاتر بۆ ژیریی دەستکرد خەرج بکات.
ئەمازۆن: بەشێکی دیکە لە کارمەندەکانی دەرکردووە، دوای ئەوەی لە سەرەتای ساڵەوە 30 هەزار کارمەندی دەرکردبوو.
کڵاود فلێر (Cloudflare): زیاتر لە هەزار و 100 کارمەندی دەرکردووە و دەڵێت، ئەوە بۆ گونجاندنە لەگەڵ "سەردەمی ژیریی دەستکرددا".
پەیپاڵ (PayPal): نزیکەی 4 هەزار و 800 کارمەندی دەرکردووە (20٪ـی کارمەندەکانی) بۆ ئەوەی زیاتر پشت بە ژیریی دەستکرد ببەستێت و خەرجی کەم بکاتەوە.



