رووداو دیجیتاڵ
بەهای دۆلار بەرامبەر دینار بە رێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
و ئەمڕۆ 100 دۆلار گەیشتە 154 هەزار دینار. دۆخی ناوچەکە و کەمیی پارەی نەخت لە عێراق
بە هۆکارەکەی دادەندرێت.
حاجی سابیر باواجی، سەرۆکی ئەنجوومەنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی
دراو لە هەولێر، ئەمڕۆ سێشەممە 11ی ئاب بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "100 دۆلار
ئەمڕۆ گەیشتە 154 هەزار دینار".
هەر ئەمڕۆ لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی 100 دۆلار بە 153
هەزار و 950 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێ.
دوێنێ لەکاتی داخستنی بازاڕەکانی دراو، لە هەرێمی
کوردستان 100 دۆلار بە 152 هەزار و 850 دینار مامەڵەی پێوە دەکرا.
حاجی سابیر دەڵێت: "حکومەتی عێراق بە ئاشکرا دەڵێت
پارەی نەختینە زۆر کەمە، ئەوە هۆکاری سەرەکی دابەزینی بەهای دینارە. هەروەها بابەتی
چەکدانانی گرووپە چەکدارەکانی عێراق لە مانگی نۆ ئەویش هۆکارێکە بۆ دابەزینی بەهای
دینار و خەڵک زیاتر پەنا بۆ کڕینی دۆلار دەبەن و لە داهاتوو دەترسن".
26ـی تەمموز، بەهای دینار گەیشتە بەرزترین ئاستی لەم ساڵدا و 100 دۆلار
بە 149 هەزار و 750 دینار فرۆشرا.



