رووداو دیجیتاڵ
جارێکی دیکە بەهای دینار رووی لە دابەزین کردەوە و ئەمڕۆ 100 دۆلار بە نزیکەی 151 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێ.
ئەمڕۆ شەممە 01-08-2026، لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی 100 دۆلار بە 151 هەزار و 450 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێ.
حاجی سابیر باواجی، سەرۆکی ئەنجوومەنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر، ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "100 دۆلار بە 151 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێ".
26ـی تەمموز، بەهای دینار گەیشتە بەرزترین ئاستی لەم ساڵدا و 100 دۆلار بە 149 هەزار و 750 دینار فرۆشرا.
حاجی سابیر باواجی گوتی: "دەنگۆی کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان؛ هەروەها زیادبوونی ئاڵۆزییەکانی ئەمریکا و ئێران هۆکاری ناجێگیربوونەوەی ئەم جارەی دینارە".
لە سەرەتای مانگی ئاداری ئەم ساڵەوە تاوەکو سەرەتای مانگی تەمموز، 100 دۆلار لەنێوان 156 بۆ 153 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرا و دواتر بەهای دینار بە چەند قۆناخێک بەرزبووەوە.



