رووداو دیجیتاڵ
ئەنجوومەنی وەزیرانی رووسیا رایگەیاند، حکومەتی وڵاتەکەی بڕیاریداوە قەدەخەی تەواوەتی لەسەر هەناردەکردنی سووتەمەنی تاوەکو 31ی کانوونی دووەمی ساڵی 2027 درێژ بکاتەوە.
دەسەڵاتدارانی رووسیا سنووردارکردنێکی کاتیی نوێیان بەسەر هەناردەکردنی بەنزین، گازوایل (دیزل)، سووتەمەنیی کەشتی و نەوتی رەشدا سەپاندووە، ئەمەش بە ئامانجی سەقامگیرکردنی بازاڕی ناوخۆیی سووتەمەنی لە رووسیا.
بەگوێرەی بریارێکی حکومەت، قەدەخە کاتییەکە لە یەکی ئابەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و تاوەکو کۆتایی مانگی کانوونی دووەمی 2027 بەردەوام دەبێت.
جێی ئاماژەیە، ئەو سنووردارکردنانەی پەیوەندییان بە گازوایل، سووتەمەنیی کەشتی و مازووتەوە هەیە، تاوەکو یەکی ئەیلوولی 2026 بەردەوام دەبن؛ ئەمەش بەو واتایەیە ماوەی قەدەخەکردنی ئەم جۆرە سووتەمەنییانە کورتترە بەراورد بە قەدەخەی هەناردەکردنی بەنزین کە تاوەکو ساڵی 2027 درێژ دەبێتەوە.


.jpg&w=3840&q=75)
