نرخی نەوتی برێنت 33 سەنت، یان 0.04٪ بەرزبووەوە و گەیشتە 85.28 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، لەکاتێکدا نرخی نەوتی سووکی تەکساس 42 سەنت، یان 0.5٪ بەرزبووەوە و گەیشتە 80.02 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.
رۆبن مێڵز، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیا قەمەر ئینێرجی لە کاتی بەشداریکردنی لە بووڵتەنی ئابووری کە محەممەد شێخ فاتیح پێشکێشی دەکات، رایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و سەپاندنی گەمارۆوە هەموو ئەو هیوایانەی رابردوو هەڵوەشانەوە کە هەبوون بۆ ئاسایی بوونەوەی دۆخی تەنگەی هورمز.
باسی لەوەشکرد، هەناردەی نەوت لە تەنگەی هورمزدا زۆر کەمی کردووە کە نزیکەی یەک بۆ دوو ملیۆن لیتری رۆژانەیە
لە کاتێکدا داخستنی تەنگەی هورمز سەرهەڵدەداتەوە، عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و ئەیمەن سەفەدی، وەزیری دەرەوەی ئوردن لە واشنتن کۆبوونەوە، یەکێک لەو پرسانەی باسیان کردووە، دەستکردن بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی راکێشانی بۆریی هەناردەی نەوتی بەسرە بۆ بەندەری عەقەبەی ئوردن بووە.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکوەزیرانی عێراق، هەردوولا باسیان لە چۆنیەتی بەهێزکردنی هاوکاری لە بوارە جیاوازەکانی ئابووری و بووژانەوە و دەستکردن بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی بۆریی بەسرە - عەقەبە کردووە.

.jpg&w=3840&q=75)
