بە گوێرەی ئەو ئامارەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تۆماری کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان بە رووداوی داوە، لە هەرێمی کوردستان 172 کۆمپانیا مۆڵەتی کاکردنیان هەیە، کە ئێستا 152یان چالاکن و 20یان ناچالاکن.
زۆرینەی کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە هەولێرن کە ژمارەیان 158 کۆمپانیایە، لە سلێمانیش 10 کۆمپانیا مۆڵەتییان هەیە و 4 کۆمپانیا و 1 نووسنگەیش لە دهۆک مۆڵەتییان هەیە.
هەر بە گوێرەی ئامارەکە، کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە چەندین بواری جیاوازی هەرێمی کوردستان کار دەکەن کە نەوت، وزە، کارەبا، فڕۆکەوانی و پزیشكی لە خۆدەگرێت.


.jpg&w=3840&q=75)