لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 1 ملیۆن و 200 هەزار مووچەخۆر هەن، لەو ژمارەیە زیاتر لە 970 هەزاریان فۆرمی هەژماری منیان پڕکردووەتەوە.
بە گوێرەی ئەو ئامارە، 800 هەزاریان کارتی هەژماری منیان وەرگرتووەتەوە و 400 هەزار مووچەخۆریش کارتی بانکییان وەرنەگرتووەتەوە.
نزیکەی 230 هەزار مووچەخۆر فۆرمیان پڕنەکردووەتەوە و بۆ بەشداریکردن لە هەژماری من لە هیچ بانکێک خۆیان تۆمار نەکردووە.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "."ئەوانەی کارتەکانیان تەواو بووە، زۆربەیان خانەنشین، کەسوکاری شەهیدان و کاروباری کۆمەڵایەتین؛ چونکە دوایین کات کۆتایی مانگی داهاتووە."
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری کە لە 23-06-2026 بڵاوکراوەتەوە و واژۆی ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی لەسەرە، هەر فەرمانبەر و مووچەخۆرێک تاوەکو رێکەوتی 31-08-2026 ناوی تۆمارنەکرابێت و کارتی بانکی وەرنەگرتبێتەوە، شایستە داراییەکانی لەلایەن بەغداوە رادەگیرێت و رەوانەی هەرێمی کوردستان ناکرێت."

