رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ شەممە، بەهای دۆلار بەرامبەر تمەنی ئێرانی بە پێچەوانەی دوێنێوە بەرزبووەوە.
دۆلاری ئەمریکی کە دوێنێ بەهای 14 هەزار و 150 تمەن دابەزیبوو و گەیشتبووە 161 هەزار و 500 تمەن، ئەمڕۆ شەممە بە هەمان بڕ (14 هەزار و 150 تمەن) کە دەکاتە رێژەی 8.76% بەرزبووەوە و گەیشتە 175 هەزار و 650 تمەن.
لە 24 کاژێری رابردوودا، بەرزترین نرخی دۆلار 176 هەزار و 200 تمەن و نزمترین نرخیشی 157 هەزار و 600 تمەن بووە کە مامەڵەی پێوەکراوە.
بەهای ئێستای دۆلار بەراورد بە هەفتەی رابردوو، بەڕێژەی 5.15% بەرزبووەتەوە؛ هەروەها لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا نرخەکەی نزیکەی 30.01% زیادی کردووە.



