نرخی زێڕ ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێژەی 0.7% دابەزی و گەیشتە 3,979 دۆلار. رۆژی رابردوو نرخی ئۆنسەیەک زێڕ دابەزی بۆ 3,942 دۆلار کە کەمترین ئاستی حەوت مانگی رابردوو بوو.
محەممەد شێخ فاتیح پێشکێشکاری ئابووری by msf لە سلێمانییەوە لەگەڵ بازرگانی و مامەڵەکارانی شارەکە شرۆڤەی بازاڕی زێڕ و زیوی کرد.
دلێر تاهیر، سەرۆکی سەندیکای زێڕینگەرانی سلێمانی لەبارەی بازاڕی زێڕ لە سلێمانی رایگەیاند، بازاڕ لە سفر سفرترە، چونکە بەهۆی گۆڕانکارییە خێراکانی نرخی زێڕەوە خەڵك متمانەی نەماوە.
بە گوێرەی ئەو داتایانەی دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتوون، ساڵی 2024 لە رێگەی فڕۆکەخانەی سلێمانی(جەلال تاڵەبانی) 12 هەزار و 926 کیلۆ زێڕ هاوردە کراوە.
رێبین نەجمەدینی زێڕینگەر بڕوای وایە، هەر کەس زێڕ بە ئامانجی بازرگانی بکڕێت، هەر کاتێک بکڕدێت لە زیاندا نابێت، چونکە هەر دەچێتەوە نرخی خۆی.
لە سلێمانی هاوشێوەی شارەکانی دیکە، زیویش یەکێکە لە کانزاکانی مامەڵەی بازرگانان و مامەڵەکارانی بازاری زێڕینگەران.
شازاد یوسف کە مامەڵەکارێکی زیووە، ئەزموونی خۆی لە کڕین و فرۆشتنی زێڕ گێڕایەوە و گوتی،" لە رابردوو زۆر کەس بەهۆی دابەزینی نرخەکەیەوە زیانیان لە زیو کردووە، زیانەکانی مامەڵەکردنیش چەندین کەسی تووشی کێشەی کۆمەڵایەتی کردووە".
بەرزان شارەزوری مامەڵەکاری دیکەی زیووە، ئەزموونی خۆی لە کڕین و فرۆشتنی زیو بە سەرکەوتوو پێناسەکرد و گوتی،" ئەگەرچی لە کڕین و فرۆشتنی گەنمەوە دەستمپێکردووە، بەڵام تووشی زیان نەبووم


