کەرتی خانووبەرە.... گەندەڵی و سپیکردنەوەی پارە حکومەت ناچار بە گۆڕینی رێنماییەکان دەکات
پرۆژەکانی خانووبەرە بوونەتە لایەنی گەندەڵی و سپیکردنەوەی پارە لە عێراق، بۆیە لەسەر داوای ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و نووسینگەی بنبڕکردنی سپیکردنەوەی پارە و دابینکردنی دارایی تیرۆر، مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی موڵک لە عێراق دەکرێتە ئەلیکترۆنی.
وردەکاریی جێبەجێکردنی ئەو رێکارە لە نووسراوێکی وەزارەتی دادی عێراقدا هاتووە کە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی تۆماری خانوبەرە کراوە کە سەر بەو وەزارەتەن.
بەگوێرەی نووسراوەکە، هەر موڵکێک لەو مامەڵانەدا نرخە خەمڵێنراوەکەی لە 500 ملیۆن دینار زیاتر بێت، دەبێت مەرجەکانی نووسینگەی بنبڕکردنی سپیکردنەوەی پارە و دابینکردنی دارایی تیرۆری تێدا لەبەرچاو بگرێت و پارەکەش لەگەڵ گرێبەستەکەیدا لە بانکێک دابنرێت.
بە گویرەی ئامارەکان، نزیکەی 80% بۆ 85%ی مامەڵەکانی کڕین و فرۆشتنی خانووبەرە لە بەغدا بە پارەی نەختینە (کاش) ئەنجام دەدرێن.
محەممەد عەبدولستار، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای خانووبەرە لە بەغدا لە کاتی بەشداریکردنی لە بووڵتەنی ئابووری BY MSF رایگەیاند، زۆربەی ئەو پارانەی لە چوارچێوەی رووبەڕوونەوەی گەندەڵی دەگەڕێندرێنەوە، پارەی کاش بوون.
نرخی زەوی لە گەڕەکە ناسراوەکانی بەغدا، لەوانە مەنسوور، جادرییە و کەڕادە، نرخێکی بە بەهایان هەیە کە لە نێوان 5,000 بۆ زیاتر لە 15,000 دۆلار بۆ هەر مەترێکی دووجا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەپێی شرۆڤەی شارەزایان، جیاوازیی نێوان تێکڕای نرخی خانووبەرە و تێکڕای داهاتی خێزان لە گەڕەکە گرانبەهاکانی بەغدا گەیشتووەتە 70 هێندە. ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە خواستی سەرەکی لەسەر کڕینی خانووبەرە بۆ پاراستنی ئەو سامانەیە کە سەرچاوەکەی نادیارە، نەک بۆ دابینکردنی پێداویستیی نیشتەجێبوون.
عەبدولکەریم دۆسکی خاوەنی نووسینگەی خانووبەرە لە بەغدا لە کاتی بەشداریکردنی لە بووڵتەنی ئابووری BY MSF ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لە ئێستادا بازاڕی خانووبەرە لە بەغدا لە خراپەوە بۆ خراپتر دەچێت،

.jpg&w=3840&q=75)
.jpg&w=3840&q=75)