رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری هێڵی ئاسمانیی فڵای ئەربیل دەڵێ، ژمارەی گەشتەکان لە هەرێمی کوردستان گەڕاوەتەوە بۆ دۆخی پێش جەنگ و لەبەر بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی نرخی تیکت گران بووە.
ئەمڕۆ دووشەممە 29ی حوزەیرانی 2026 لاوەند مەمووندی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری هێڵی ئاسمانیی فڵای ئەربیل بە رووداوی راگەیاند، "گەشتەکانمان ئاسایی بوونەتەوە و هەفتانە نزیکەی 35 گەشتمان هەیە، بەڵام نرخی تیکتەکانمان 10% زیادیکردووە."
مەمووندی ئاماژەی بەوەش کرد، "بەهۆی داخستنی تەنگەی هورمز و گرانبوونی سووتەمەنی، نرخی تیکتی فڕۆکە لە هەموو جیهان گران بووە، لە ئەورووپا ئەم رێژەیە بە نزیکەیی 25% بۆ 30%ــە."
رێبین خەسرەو، بەڕێوەبەری کۆمپانیای (موون لاین) بۆ گەشتوگوزار بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "پێشبینی دەکەین ئەگەر رێککەوتنێکی یەکجاری لەنێوان ئەمریکا و ئێران بکرێت، ژمارەی گەشتەکان بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد بکات، چونکە گەشتیاران تاوەکو ئێستاش دڵنیا نین لە ئاسایی بوونەوەی گەشتە ئاسمانییەکان."
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا گەشتە ئاسمانییەکان بەهۆی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئەمریکا لەگەڵ ئێران راگیرابوون.



.jpg&w=3840&q=75)