دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆن بۆ دەستگیرکردنی تۆڕێکی گەندەڵی لە عێراق پەردەی لەسەر چەندین نێهنی و وردەکاری ئابووری لە عێراق هەڵدایەوە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئەو هەڵمەتەی دژی گەندەڵی دەستی پێکردووە تەنیا قۆناخی یەکەمە و رێگە بە هیچ گەندەڵکارێک نادەن بمێنێتەوە بەمەبەستی دزینی پارەی گشتی.
زانیاریی ژمارەکان ئەماژە بۆ ئەوە دەکەن، زیاتر لە 300 ملیار دۆلار لە عێراق دیار نەماون، کە دەتوانرا ژێرخانی عێراق بۆ چەندین ساڵی داهاتوو سەقامگیر بکات.
بە بەکارهێنانی ئەو پارەیە دەتوانرا کێشەکان لە نەبوونی قوتابخانە و نەخۆشانەوە بگرە تاوەکو دەگاتە چارەسەرکردنی قەیرانی کارەبا چارەسەر بکرێت.
لە بووڵتەنی ئابووری BY MSF بە ژمارە دیارنەمانی پارەکانی عێراق روونکراوەتەوە و شێوازی نموونەیی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەرتەکانیش خراوەتەڕوو.

.jpg&w=3840&q=75)
