دابەزینی زێڕ بازاڕی زێڕینگەرانی هەرێمی کوردستان دەبوژێنێتەوە
نرخی زێڕ بۆ نزیک نزمترین ئاستی خۆی لە ماوەی زیاتر لە 7 مانگدا دابەزیووە، ئەمڕۆ ئەمرۆ 25ـی حوزەیرانی 2026 زێڕ لە خوار 4 هەزار دۆلار مایەوە و هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە نزیکەی 3990 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
د. محەممەد ئەمین، پسپۆڕی بازاڕە داراییەکان، کە بە (د. ترەیدەر) ناسراوە لە کاتی بەشداریکردنی لە بووڵتەنی ئابووری by MSF کە محەممەد شێخ فاتیح پێشکێشی دەکات باسی لە هۆکارەکانی دابەزینی زێڕ کرد و رایگەیاند، نەبوونی کڕیاری زێڕ لە بازاڕەکاندا هۆکارێکی دابەزینی نرخەکەی بووە، بۆیە پێشبینینی دابەزینی نرخی زێڕشیان کردووە.
لە ماوەی هەفتەیەکدا نرخی هەر مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 نزیکەی 60 هەزار دینار دابەزیووە، جێگری سەرۆکی سەندیکای زێڕنگرانی هەولێر دەڵێ، دابەزینی نرخی زێڕ بازاڕەکانی قەرەباڵخ کردووە.
ئەمڕۆ 25ـی حوزەیرانی 2026، نرخی هەر مسقاڵێک زێڕی عەیار 22 بە 932 هەزار، عەیار 21 بە 890 هەزار و عەیار 18 بە 763 هەزار دینار دەفرۆشرێت بەراورد بە 17ـی حوزەیران، هەر مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 نزیکەی 60 هەزار و عەیار 22 نزیکەی 70 هەزار و عەیار 18 نزیکەی 50 هەزار دینار نرخەکەی دابەزیووە.
عەبدوڵڵا ئەکرەم، جێگری سەرۆکی سەندیکای زێڕینگرانی هەولێر میوانێکی دیکەی بووڵتەنی ئابووری BY MSF بوو، رایگەیاند، لەگەڵ دابەزینی نرخی زێڕ خەڵک دەستی بەکڕینی زێڕ کردووە و بازڕەکان قەرەباڵخ بووە.
حەوت مانگی رابردوو زێڕ بە هەڵبەز و دابەزی نرخەکەیدا رۆیشت، جێگری سەرۆکی سەندیکای زێڕینگرانی هەولێر گوتی،" بەهۆی دابەزینی نرخی زێڕەوە زیاتر هاونیشتمانییان زەرەرمەندبوون، زێڕینگەران کەمتر زیانیان کردووە چونکە لە کاری خۆیان دەزانن".


