رووداو دیجیتاڵ بانکی ناوەندیی ئەمریکا بڕیاریدا بە رێژەی 0.25٪ سوودی بانکی بەرزبکاتەوە، بەوەش رێژەی سوود لە 3.75٪ـەوە گەیشتە 4٪؛ هاوکات پێشبینییەکانی خۆیشی بۆ گەشەی ئابووری و رێژەی هەڵاوسانی ئەم ساڵ ئاشکرا کرد. کیڤن وارش، سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، ئەم هەنگاوە و بەرزکردنەوەی سوودی بانکی هاوکار دەبێت بۆ ئەوەی بتوانن رێژەکە لە ئاستی 2٪دا جێگیر بکەن. سەبارەت بە ئاسۆی ئابووریی وڵاتەکە، کیڤن وارش پێشبینی کرد کە کۆی بەرهەمی نێوخۆیی (GDP) بە رێژەی 2.3٪ گەشە بکات. کیڤن وارش، سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا لەبارەی رێژەی هەڵاوسان گوتی: "ساڵی رابردوو رێژەی هەڵاوسان 3.6٪ بوو، بەڵام بۆ ئەم ساڵ پێشبینی دەکەین کەمێک بەرزبێتەوە و بگاتە 3.7٪." نوێدەکرێتەوە...