لە وەزیری داراییەوە: پاشکەوتی مووچە قەرزە
بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ملیۆنێك و 190 هەزار مووچەخۆر لە هەرێمی کوردستان هەن، کۆی پارەی پێویستی مووچەی هەر مانگێک 945.8 ملیار دینارە.
هەر بە گوێرەی داتاکان 354.6 هەزار فەرمانبەر هەمیشەین، 324.3 هەزار کەسیان خانەنشینن بە شارستانی و سەربازییەوە، ژمارەی مووچەخۆرانیش لە دامەزراوە ئەمنییەکان 294.9 هەزار کەسە.
هەرچی تایبەتە بە فەرمانبەرانی گرێبەست بە گوێرەی داتاکان ژمارەیان 30.6 هەزار کەسە.
دوای ساڵی 2014 بەهۆی قەیرانی داراییەوە هەرێمی کوردستان وەکو خۆگونجاندن لەگەڵ دۆخەکەدا بڕیاری پاشکەوتی مووچەی جێبەجێکرد، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەو مووچانەوە رایگەیاند، پاشكەوتی مووچە قەرزە لەسەر حکومەت.


