دابەزینی نرخی دینار نرخی کاڵا بەرز دەکاتەوە
بازاڕی دراو لە عێراق و هەرێمی کوردستان ناجێگیرە، دینار وەکو دراوی فەرمی نرخەکەی لە هەڵبەز و دابەزە بەرامبەر بە دۆلار، رۆژێک نرخەکەی نزم و رۆژێک کەمێک بەرز دەبێتەوە.
دابەزینی نرخی دۆلار نادڵنیایی لای هاونیشتمانیان و بازرگانان دروستکردووە، چونکە مامەڵە بازرگانییەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتان، بە دۆلارە بۆیە هەر گۆڕانکارییەک لە نرخی دۆلار رەنگدانەوەی لەسەر بازاڕەکان دەبێت.
لە 24 کاژێری رابردوو هەر 100 هەزار گەیشتە 160 هەزار دینار، بەڵام ئەمڕۆ نرخەکە بووە 157 هەزار دینار.
رۆژی 23ـی حوزەیرانی 2026، گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی یەکێتیی ژوورە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان لە کاتی بەشداریکردنی لە ئابووری by msf رایگەیاند، ناجێگیری نرخی دۆلار کاریگەری لەسەر بازاڕەکان دروست دەکات، چەند دۆلار بەرز بێتەوە، کاڵاکان ئەوەندە گران دەبن.


