رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن، بە پێچەوانەی دوێنێ، دابەزیوە.
نرخی دۆلار دوێنێ 700 تمەن بەرزبووەوە و گەیشتە 173,700 تمەن، بەڵام ئەمڕۆ چوارشەممە 900 تمەن دابەزی و ئێستا یەک دۆلار لە بەرامبەر بە 172,800 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەرزترین نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن لە 24 کاژێری رابردوودا 175,300 تمەن و نزمترین نرخیش لە ئاستی 172,200 تمەن مامەڵەی پێوە کراوە.
نرخی ئێستای دۆلار بەرامبەر بە تمەن بەراورد بە هەفتەی رابردوو 0.58% بەرزبووەتەوە، بەڵام لە 6 مانگی رابردوودا نزیکەی 44.36% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.


.jpg&w=3840&q=75)
