رووداو دیجیتاڵ
هەرێمی فلاندرزی بەلجیکا زۆرینەی دانیشتووانەکەی بە زمانی هۆڵەندی قسە دەکەن، وەزیری پەروەردەی هەرێمەکەش خانمێکی کوردە بەناوی زوحەل دەمیر و بڕیارێک دەدات.
ئەو خانمە یەکێکە لە سیاسییە کاریگەر و خۆشەویستەکانی بەلجیکا؛ ئەم هەفتەیە پلانێکی راگەیاند کە بۆ دایکان و باوکانی کوردستانیی هەرێمەکە زۆر گرنگە.
وەزیرەکە رۆژی چوارشەممە رایگەیاند، لەمەودوا هەموو منداڵێک لە هەرێمەکە پێویستە بەلایەنی کەمەوە یان دایکی یان باوکی زمانی هۆڵەندی بزانێ.
دەمیر دەڵێ، حکومەتەکەی دەیەوێ وابکات دایکان و باوکان زۆرتر بەشداربن لەو چالاکییانەی لە قوتابخانەکاندا دەکرێن، تاوەکو بەو هۆیەوە باشتر تێبگەن منداڵەکانیان لە شوێنی خوێندنیان خەریکی چین، هەروەها بۆئەوەی بتوانن لەگەڵ مامۆستای منداڵەکانیشیان پەیوەندییەکی باشتریان هەبێت.
هێشتا دیارنییە میکانیزمی جێبەجێکردنی ئەو پلانە چۆنە و ئەو دایک و باوکانەی پێیەوە پابەندنابن سزایان چی دەبێت.



.jpg&w=3840&q=75)
