رووداو دیجیتاڵ
لە سوێد پارتەکانی نێو پەرلەمان دەیانەوێ یاسا تووندەکانی حکومەتی پێشوو بەرامبەر کۆچبەران سووکتر بکەنەوە، بەتایبەتی سەبارەت بە یەکگرتنەوەی خێزان و بردنی کەسوکار بۆ سوێد، هەروەها بۆ دەرکردن و دیپۆرتکردنەوەی مێرمنداڵانیش دەیانەوێ تووندیی ئێستا نەمێنێ.
هەریەکە لە سۆسیال دیموکراتەکان، چەپەکان و پارتی نێوەڕاست و ژینگەش لەسەر ئەو گۆڕانکارییە رێککەوتوون.
هەمووی دوو هەفتەیە کە بڕیارە تووندەکانی حکومەتی پێش هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی سوێد دەست بە جێبەجێکردنیان کراوە.
بەپێی ئەو بڕیارانە، دەکرێ کەسێک خێزانەکەی بۆ نموونە لە کوردستانەوە بردبێتەوە سوێد، بەڵام دوای گەیشتنیان و گۆڕانی دۆخی ئابوورییان، دیپۆرت بکرێنەوە. ئێستا هەرکەسێک هاوژینی کردبێ و بیەوێ هاوژینەکەی لە کوردستانەوە بباتە سوێد یان هاوژینەکەی و منداڵێکی ببات، دەبێ 41 هەزار و 500 کرۆن داهاتی مانگانەی بێ. ئەگەر دوو منداڵیشی هەبێ، دەبێ مانگانە نزیکەی 53 هەزار داهاتی هەبێ.



.jpg&w=3840&q=75)
