رووداو دیجیتاڵ دادگەی دانکیغ لە باکووری فەرەنسا، سزای 15 مانگ زیندانیکردنی بەسەر شۆفێرێکی بارهەڵگردا سەپاند کە هەوڵی دابوو 12 کۆچبەر بە قاچاخ بگەیەنێتە بەریتانیا. پاش تەواوبوونی ماوەی سزاکەشی، بۆ ماوەی پێنج ساڵ چوونە نێو خاکی فەرەنسای لێ قەدەخە دەکرێت. رووداوەکە رۆژی هەینیی رابردوو روویداوە، کاتێک پۆلیس گومانی لە بارهەڵگرێکی بچووک کردووە کە بێ لایت رۆیشتووە و بارێکی قورسی پێبووە. کاتێک پۆلیس هەوڵی راگرتنی داوە، شۆفێرەکە خێراییەکەی زیاد کردووە، بەڵام دوای 10 خولەک راوەستاوە. شۆفێرەکە ناوی (مەزڵووم وای)ـە و تەمەنی 39 ساڵە، هەڵگری وڵاتینامەی تورکیا و بەلجیکایە. بەگوتەی بەرپرسانی پۆلیسی وڵاتەکە کاتێک پۆلیس دەرگای بارهەڵگرەکەی کردووەتەوە، تووشی شۆک بوون، چونکە 10 کۆچبەر لە رووبەرێکی زۆر بچووکدا بەسەر یەکدا کەوتبوون، لە پێشەوەش دوو کۆچبەری دیکە هەبوون کە گوتوویانە هاووڵاتیی ئێرانن و هەر یەکێکیان بڕی 1000 بۆ 2000 یۆرۆیان داوە بۆ ئەوەی بگەنە بەریتانیا. لە کاتی لێکۆڵینەوەکاندا، شۆفێرەکە لە بەردەم دادگەدا پاساوی ئەوەی هێناوەتەوە کە نەیزانیوە 12 کەس لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدان و تەنیا بۆ دۆزینەوەی بازاڕ و فرۆشتنی لەفەی دوونەر بە کۆچبەران چووەتە ئەو ناوچەیە. بەڵام دادگە بڕوای بە پاساوەکانی نەکردووە، چونکە دەرکەوتووە ئەوە یەکەم جاری نییە و پێشتریش لەو ناوچانە بینراوە کە کۆچبەران لێیەوە دەپەڕنەوە بۆ بەریتانیا.
دیاسپۆرا26-09-2026گۆڕانكارییە سیاسییەکانی ئەڵمانیا؛ دروستبوونی جەمسەربەندی لەنێوان شارە گەورەکان و ناوچەکانی دیکەدا
دیاسپۆرا26-09-2026توێژەرێکی کورد بۆ رووداو: سەرکەوتنی چەپەکان لە بەرلین پەیوەستە بە قەیرانی نیشتەجێبوونەوە