رووداو دیجیتاڵ پەرلەمانی ئەڵمانیا بڕیارێکی نوێی پەسەندکرد کە ئامانج لێی کەمکردنەوەی خەرجییەکانی بیمەی تەندروستییە لەسەر حکوومەت، ئەمەش کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر تەواوی دانیشتووان و دیاسپۆرای کوردستانی لەو وڵاتە دەبێت. بڕیارەکە دوای گفتوگۆیەکی توندی ناو پەرلەمان پەسەند کرا و بۆ چوونە بواری جێبەجێکردنیشی، پێویستی بە رەزامەندیی ئەنجوومەنی فیدراڵییە. بەپێی بڕیارەکە، لەمەودوا نەخۆش دەبێت پارەی زیاتر بدات، بە جۆرێک پێشتر بۆ کڕینی دەرمان لە دەرمانخانەکان بڕی 5 بۆ 10 یۆرۆ دەدرا، بەڵام ئەم بڕە بۆ 7.5 تاوەکو 15 یۆرۆ بەرز دەکرێتەوە و هاوکارییەکانی حکوومەتیش بۆ دروستکردنەوەی ددان کەم دەکرێنەوە. یەکێکی دیکە لە گۆڕانکارییەکان تایبەتە بە بیمەی هاوسەرگیری، کە پێشتر هاوسەران دەیانتوانی بەبێ بەرامبەر لەنێو بیمەی تەندروستیی یەکدیدا بن، بەڵام لەمەودوا تەنیا ئەو کەسانە لێخۆشبوونیان بۆ دەکرێت کە منداڵی خوار 12 ساڵیان هەیە، یان چاودێریی کەسێکی نەخۆش دەکەن. بەپێچەوانەوە، لە ساڵی 2028ـەوە دەبێت هاوسەران باجی زیاتر بدەن.
دیاسپۆرا25-07-2026لە ئەڵمانیا 'کۆنگرەی فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان لە دیاسپۆرا' بەناوی 'هەژار موکریانی' بەڕێوەدەچێت