هونەرمەندی ژەنیاری
بەنێوبانگ، رزگار حەمە رەئووف، پارچە میوزیکێکی بە ناوی (لادە بۆ ماڵی ئێمە)
بڵاوکردەوە.
رزگار حەمە رەئووف،
لەبارەی کارە نوێیەکەیەوە قسەی بۆ رووداو کرد و گوتی: "لادە
بۆ ماڵی ئێمە، یەکێکە لە گۆرانییە تایبەتەکانی هونەرمەندی کۆچکردوو (سەید عەلی سەردەشتی)
و بە ئامێری شمشاڵ نوێم کردووەتەوە."
میوزیکەکەی
لە ستۆدیۆ تایبەتەکەی خۆی تۆمار کردووە و میکس و ماسترینگی بۆ کردووە. لەبارەی
کلیپەکەشییەوە گوتی: "کاری وێنەگرتنی لە شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ
کراوە و (هەستی رزگار) کاری وێنەگرتن و مۆنتاژی بۆ کردووە."
رزگار حەمە رەئووف
دەڵێ، "زۆرن ئەو هونەرمەندانەی خاوەنی بەرهەمێکی زۆرن، بەڵام وەک پێویست نەوەکانی
ئێستا نەیانناسیون. بۆیە پێویستە لەسەر موزیسیانەکانی کورد کاری جیدی بکەن لەسەر
نوێکردنەوەی ئەو ئاوازە جوانانەی کە هێشتا وەکو پێویست بە گوێی نەوەی ئێستامان
ئاشنا نەبوون، بۆیە من لای خۆمەوە ئەوە کارە بە بەرپرسیارێتیی مێژوویی دەبینم و چەندین
بەرهەمی دیکەی موزیکیم ئامادەیە و کاریان لەسەر دەکەم."



