رووداو دیجیتاڵ
کچێکی خەڵکی سنە لە مەیدان فیردەوسی سنە، بە دەف ژەنین هاوکاریی بۆ قوتابییانی کەمدەرامەت کۆدەکاتەوە.
ژوان کەریمی، کچێکی خەڵکی سنەیە لە رۆژهەڵاتی کوردستان؛ چەند شەوێکە، دەچێتە مەیدانی فیردەوسی سنە و دەف دەژەنێت.
ژوان دەڵێ، مەبەستی دڵخۆشکردنی خەڵکە و بەڵێنی داوە ئەو پارەیەی خەڵک پێی دەدەن، بیدات بە پێداویستیی قوتابخانە بۆ قوتابییە کەمدەرامەتەکان.
ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی ئەیلوولی 2026، لە 5 پاریزگاکەی رۆژهەڵاتی کوردستان ملیۆنێک و 830 هەزار قوتابی دەست بە وەرزی نوێی خوێندن دەکەن، لەو ژمارەیە 182 هەزار و 736یان قوتابیی پۆلی 1ی سەرەتایین.
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، ئەم ساڵ نرخی پێداویستییەکانی قوتابخانە بۆ زیاتر لە دوو هێندە بەرزبووەتەوە و بازاڕی پەڕاوگە و جلوبەرگی قوتابخانە بۆ زیاتر لە 40% دابەزیوە.



