رووداو دیجیتاڵ
هۆڵیوود هەفتەیەکی پڕ لە داهاتی لە بازاڕەکانی سینەمای ئەمریکا و کەنەدا تۆمارکرد، فیلمی سپایدەرمان لە سێیەم هەفتەی نمایشیدا توانی نزیکەی 70 ملیۆن دۆلار لە فرۆشی بلیتی ناوخۆیی بەدەست بێنێت و لە ریزی پێشەوەی پڕفرۆشترین فیلمەکان بێت.
بەپێی داتا و خەمڵاندنی فرۆشتنی بلیتی سینەماکان لە ئەمریکا و کەنەدا، فیلمی The Odyssey کە دەنگدانەوەی گەورەی لە جیهان دروست کرد و کریستۆفەر نۆلان بەو بەرهەمە جیهانی سەرسامکردەوە، بە کۆکردنەوەی 23.2 ملیۆن دۆلار لە پلەی دووەمی پڕ فرۆشترین بلیتی سینەماکان دێت، هەروەها فیلمی " کۆتایی شەقامی داربەڕوو" یان The End of Oak Street بە 21 ملیۆن دۆلار لە پلەی سێییەمە.
لە پلەکانی دیکەدا، فیلمی "Paw Patrol: The Dino Movie" بە کۆکردنەوەی 20.5 ملیۆن دۆلار لە پلەی چوارەم دێت، پاشان فیلمی " Katsey: wild Hearts" لە پلەی پێنجەم دێت بە چوار ملیۆن دۆلار.
لە پلەکانی دیکەدا فیلمی " Six: The Musical Live" نزیکەی 3 ملیۆن دۆلار و فیلمی " The Brink of War" 2.7 ملیۆن دۆلاریان کۆکردووەتەوە .
هەروەها فیلمی "Toy Story" لەو هەفتەیەدا 2.3 ملیۆن دۆلاری کۆکردووەتەوە .
لە کۆتایی لیستەکەش فیلمی " One Night Only" دوو ملیۆن دۆلاری کۆکردووەتەوە، هەروەها فیلمی " Vishwanath & Sons" لە هەفتەیەکدا 1.6 ملیۆن دۆلاری کۆکردووەتەوە .
بەمشێوەیە فیلمی " Spider-Man: Brand New Day" بۆ سێیەم هەفتەی لەسەر یەک، یەکەم دەبێ لە فرۆشتنی بلیت لە کەنەدا و ئەمتیکا، کۆی داهاتەکەشی لەو سێ هەفتەیەدا گەیشتووەتەوە 785 ملیۆن دۆلار .
لە جیهانیشدا فیلمەکە سەرکەوتنێکی گەورەی تۆمار کردووە، داهاتی گشتی گەیشتووەتە نزیکەی 25.22 ملیار دۆلار، فیلمەکە بووەتە یەکێک لەو 8 فیلمەی لەمێژووی سینەمادا توانیویانە سنووری دوو ملیار دۆلاری داهات تێپەڕێنن، دوای فیلمی " Avengers: Endgame" خێراترین فیلمەکە لەو ماوەیەدا بگاتە ئەو داهاتە .
هۆلیوود لە زۆر رووەوە لە پیشەسازی سینەما یەکەمی جیهانە، فیلمەکانی هۆلیوود داهاتی ساڵانەیان دەگاتە نزیکەی 35 ملیار دۆلار، هەروەها پیشەسازیی فیلم و تەلەڤزیۆنی ئەمریکا ساڵانە زیاتر لە 500 ملیار دۆلار دەخاتە ناو ئابووریی ئەو وڵاتەوە.
.png&w=3840&q=75)


