رووداو دیجیتاڵ
بۆ یەکەمجار، گۆرانییەک بە زمانەکانی کوردی و رووسی بڵاو دەکرێتەوە، شیعرە کوردییەکەی لەلایەن هێمن هەژار نووسراوەو ئاوازەکەی لەلایەن ئەریوان دانراوەو تێکستە رووسیەکەش لەلایەن هونەرمەندە رووسیەکەوە دانراوە.
ئانیس رەوشەن، یەکێک لە گۆرانیبێژانی بەرهەمەکە، بە رووداوی راگەیاند: لەگەڵ ئارمیکی برام پێمانخۆشبوو بۆ یەکەمجار لە مێژووی هونەری کوردیدا، گۆرانییەک بە هەردوو زمانی رووسیی و کوردی بڵاوبکرێتەوە.
هەروەها دەڵێت، دەمانەوێت لەرێگەی رووداوەوە، گوێگرانی کورد بە بەرهەمە نوێیەکەمان ئاشنا بن.
ئانیس دەڵێت؛ هونەرمەندی رووسی ئیلۆنا، کلیپەکانی پێشووی ئێمەی بینیبوو، نامەی نارد و پێیخۆشبوو لەم بەرهەمەدا بەشداریی بکات، هۆنراوە رووسییەکەش هەر خۆی نووسیوویەتی.دەرهێنانی کلیپی گۆرانییەکە لەلایەن ناسر حەیدەری کراوە و دیمەنەکانی لە وڵاتانی تورکیا و ئەڵمانیا وێنەگیراون.

