رووداو دیجیتاڵ
هەژار زەهاوی و خانمە دەفژەنێکی ئێرانی کلیپێکی دوێتی دەڤژەنی بڵاودەکەنەوە. کلیپەکە کە ناوی (دانس ئۆف هاندس 3)ـە، لە تارانی پایتەختی ئێران تۆمارکراوە.
هەژار زەهاوی، دەڤژەنی بەنێوبانگی کورد و سەرپەرشتیاری ماڵی میوزیکیی زەهاوی، بە رووداوی راگەیاند، "لەگەڵ خانمی دەفژەنی بەنێوبانگی ئێرانی، ئەسەل مەلەکزادە کلیپەکەمان وەک دەف دوێت کردووە."
هەژار زەهاوی گوتی، یەکەم کلیپی دانس ئۆف هاندس لە ئەنتاڵیای تورکیا، دووەمیان لە شاری ڤێنیسیای ئیتالیا و ئەم کلیپەش لە تاران، پێش دەستپێکردنی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، تۆمار کراوە.
کلیپی (دانس ئۆف هاندس 3) بە سپۆنسەری ماڵی میوزیکی زەهاوی ئەنجام دراوە.
کلیپەکە بە ستایلێکی سینەمایی سەرنجڕاکێش و لە ژینگەیەکی تەلارسازیی هاوچەرخدا وێنەگیراوە، کە تێیدا گرووپێکی خانمانی دەفژەنی ئێرانی بەناوی (گرووپی سەرمەست)، تێیدا بەشدارن.

.png&w=3840&q=75)