رووداو دیجیتاڵ
بڕیارە سبەی چوارشەممە، شانۆگەریی "پیانۆ" کە تێکەڵەیەکە لە نمایش و میوزیکی زیندوو، بە بەشداریی تیپێکی هونەری لە شاری سلێمانی نمایش نمایش بکرێ، دەرهێنەری شانۆگەرییەکە دەڵێت، لە بەرهەمەکەدا پرسی هونەر و سەرمایە لە ماڵی کورد دا تاوتوێ دەکرێت.
شانۆگەریی "پیانۆ" لە نووسین و دەرهێنانی هونەرمەند شوان کەریمە و بڕیارە رۆژی 15ـی تەممووزی 2026، کاژێر 06:30ی ئێوارە لە هۆڵی (کارگەی کولتووری) لە شاری سلێمانی نمایش بکرێت. لەم بەرهەمەدا، کۆمەڵێک ئەکتەری گەنج و ناودار شانبەشانی گرووپێکی میوزیک بەشدارن.
شوان کەریم، دەرهێنەر و نووسەری شانۆگەرییەکە، لەبارەی بیرۆکەی سەرەکیی ئەم بەرهەمە بە رووداوی راگەیاند: "پرسیاری سەرەکی لەم بەرهەمە شانۆییەدا، پرسی هونەر و سەرمایەیە لە ماڵی کورد دا. هاوکات چەند بابەتێکی دیکەی کۆمەڵایەتی لەم شانۆگەرییەدا دەوروژێندرێن، لەوانەش باسکردن لە پرسی خۆشەویستی، هەڵبژاردنی هاوسەر و چۆنیەتیی مامەڵەکردنی نەوە جیاوازەکانی خێزانێک لەگەڵ یەکتردا."
شانۆگەریی "پیانۆ" بە سپۆنسەریی (میترۆنۆم پڕۆدەکشن، کتێبخانەی غەزەلنووس، چەتری کولتووریی سلێمانی و سەدەف) بەڕێوەدەچێت.
دەرهێنەری بەرهەمەکە ئاماژەی بەوەش کرد، لە هەوڵی ئەوەدان دوای تەواوبوونی نمایشەکە لە سلێمانی، شانۆگەرییەکە ببەنە شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان و لەوێش نمایشی بکەن.
شوان کەریم، نووسەر و دەرهێنەری شانۆیی، خاوەنی رۆمانێک و دەیان دەقی شانۆییە و پێشتریش چەندین بەرهەمی هونەری و شانۆیی لە کوردستان و ئەڵمانیا ئەنجامداوە.

.png&w=3840&q=75)
