Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

رۆژین، خانمە هونەرمەندی کورد

رۆژین، خانمە هونەرمەندی کورد

کولتوور 02-06-2026

رۆژین نوێترین بەرهەمی بەناوی "لە ئامەد" بڵاوکردەوە: گەشتێکە بۆ دۆزینەوەی خۆم

0:00
0:00
قەبارەی دەق
بڵند تاهیر
بڵند تاهیر02-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

یەکەم ناوەندی دۆبلاژکردنی بەرهەمی سینەمایی بۆ زمانی کوردی لە قامشلۆ کرایەوە
کولتوور 31-05-2026

یەکەم ناوەندی دۆبلاژکردنی بەرهەمی سینەمایی بۆ زمانی کوردی لە قامشلۆ کرایەوە

عەزیز وەیسی 'قاچاخچی' بڵاوکردەوە
کولتوور 29-05-2026

عەزیز وەیسی 'قاچاخچی' بڵاوکردەوە

ماجید نووری ئەوڕەحمانی نفووس دەگەڕێنێتەوە بۆ کەرکووک
کولتوور 20-05-2026

ماجید نووری ئەوڕەحمانی نفووس دەگەڕێنێتەوە بۆ کەرکووک

رووداو دیجیتاڵ

هونەرمەندی کورد، رۆژین، نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی "لە ئامەد" بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەم گۆرانییە "گەشتێکە بۆ دۆزینەوەی خۆم لەناو شەقامەکانی ئامەد دا".


رۆژین، بە رووداوی راگەیاند، گۆرانیی "لە ئامەد" تەنیا گۆرانییەک نییە، بەڵکو گەشتێکە کە تێیدا لە شەقامەکانی ئامەد خۆی دۆزیوەتەوە. ئەو ئاماژەی بە بیرۆکەی گۆرانییەکەی دا و دەڵێت، بە قاوەیەکەوە و لە شەقامە دێرینەکانی ئامەد، ئاواز و وشەکانی گوتووە.

رۆژین دەڵێت: "ئامەد بۆ من تەنیا شارێک نییە؛ بەڵکو واتای یادەوەری، حەسرەت، خۆڕاگری و گەرموگوڕییە".

رۆژین هەروەها دەڵێت، "لە ئامەد" لەنێو ئەم هەستانەدا لەدایک بووە، بۆ ماوەی 4 ساڵ لەگەڵیدا گەورە بووە.

هۆنراوە و ئاوازی "لە ئامەد" لەلایەن رۆژین خۆیەوە دانراوەو عەلی حەیدەر باشاک کاری دابەشکردنی مۆسیقای بۆ کردووە. رۆژین بەرهەمەکە وەک نامەیەک بۆ ئامەد و بۆ رۆحی مرۆڤ وەسف دەکات و دەڵێت، "هەندێک جار شارێک مرۆڤ هەموو یادگارییەکانت بیردەهێنێتەوە، بۆ من ئەو شارە ناوی ئامەدە".
بڵند تاهیر
بڵند تاهیر02-06-2026