رووداو دیجیتاڵ
درۆنێک لە گوندێکی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە پارێزگای هەولێر کەوتە خوارەوە. سەرپەرشتیاری ئیدارەکە دەڵێ، زیانی گیانی نەبووە.
درۆنەکە ئەمڕۆ یەکشەممە بەر ماڵی هاونیشتمانییەک کەوتووە لە گوندی باپشتییان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "درۆنەکە بەر ماڵی هاونیشتمانییەک کەوتووە و هیچ زیانێکی نەبووە".
هەڵگورد شێخ نەجیب گوتی: "سەرچاوەی درۆنەکە نادیارە و نازانین لە کوێوە هاتووە".
بەگوێرەی بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی رووداو، لە 28ـی شوباتەوە هەرێمی کوردستان بە زیاتر لە 850 درۆن و مووشەک هێرش کراوەتە سەری. زیاتر لە 70 درۆن و مووشەکییان لەدوای ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران بووە.